Accessibility links

ئیسرائیل و تورکیا نزیکن لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان


بە پێی ڕاپۆرتان ئیسرائیل و تورکیا گەیشتوون بە ڕێککەوتنێکی بەرایی بۆ دەستپێکردنی چاککردنەوەی هەمو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان پاش چەندین ساڵی ڕاگرتنیان.

ڕاپۆرتەکان لە زاری کاربەدەستانی ئیسرائیلییەوە ڕاگەیەنن، ئیسرائیل نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەداتەوە بە خێزانەکانی ئەو 10 چالاکوانە تورکانەی کە لەلایەن سەرکردە لەشکرییە ئیسرائیلیەکانەوە لە ساڵی 2010 کوژران. لە بری ئەوەش ئەنکەرە دۆسێی یاسایی دژ بەو کەسانەی کە تێوەگلابوون دەکشێنێتەوە. بەڵام کاربەدەستانی تورکیا بەهۆشدارییەوە دەڵێن لە کاتێکدا ڕەنگە ڕێککەوتنەکە سەربگرێت بەڵام هێشتا جێبەجێ نەکراوە.

نوسەری سیاسی لە ڕۆژنامەی قەومییەتی تورکیا سمت ئایدز دەڵێت هێشتا ئاستەنگێکی گرنگ لەبەردەم ماوە و دەڵێت " سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئۆردوغان وابەستەی ئەو هەڵوێستەیە کە گەمارۆ لەسەر کەرتی غەززە هەڵگیرێت. جا هەرچەندە کە دەڵێن باس لە نەخشەیەکی ڕێگا دەکەن دەبێت ئێمە بزانن ناوەڕۆکەکەی چییە. بەڵام هیچ گومانیش لەوەدا نییە کە هەنگاو دەنرێت".

لابردنی گەمارۆ لەسەر کەرتی غەززە هەمیشە جێگای سەرنەگرتنی ڕێککەوتنەکان بووە لەگەڵ ئیسرائیل. بەڵام شارەزایان دەڵێن ئێستا زۆر پێدەچێت لەبەردانواندن بکرێت. لە کاتێکدا تورکیا خۆی بە تەواوەتی لە پەراوێزدا دەبینێت لە هەرێمەکە، ڕەنگە ئێستا خواستی ڕێککەوتنێکی هەبێت لەگەڵ ئیسرائیلدا.

دوورکەوتنەوەی ئەنکەرە بەشێکی پەیوەندی بە شەڕی سوریاوە هەیە، پاش ئەوەی کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا فڕۆکەیەکی ڕوسییان لە نزیک سنووری سوریا لە مانگی ڕابوردوو خستە خوارێ. ئەم قەیرانەش فشاری برد بۆ تورکیا نەتوانێت بۆ وزە پشت بە ڕویا ببەستێت و جارێکی تر ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێبکاتەوە تا تێکەڵبێتەوە لەگەڵ ڕۆژئاوا. تورکیا بە بازارێکی بەرچاو بۆ سەرچاوەی تازە دۆزراوەی گازی سورشتی ئیسرائیل دەبینێرت.

بەڵام شارەزای پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان سۆلی ئۆزیل لە زانکۆی کەدیر هاسی ئیستەنبوڵ دەڵێت ڕێککەوتنی ئەم دواییانەی ناوکی لەگەڵ ئێراندا، کە ڕێگا بە ئێران دەدات ڕۆڵێکی بەرچاوتر لە بازاری جیهانی ببینیت ڕەنگە هۆکاری سەرەکی بێت لە پشتی ئەم هەوڵانە.

بەڕێز ئۆزیل دەڵێت " نیگەرانییەکی بنچینەیی و ستراتیژی هاوبەش هەیە لەسەر ئێران. ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئیراندا لەم بەهارە دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. دڵنیام تاران خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەو کاتەی کە سزاکانی لەسەر لادەچێت و پێم وا بێت هەمو لایەنەکان لە خۆ ئامادەکردندان. لە کاتێکدا کە بەرژەوەندییەکانی سعودیە و ئیسرائیل یەکبگرێت ئەوا پێم وابێت تورکیاش بەرنامەی خۆی دادەڕێژێت".

ئورشەلیم و ئانکەرە وەکو یەک نیگەرانییان دەربڕی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێراندا.

هەردوو وڵات کە پێشتر هاوپەیمان بوون پەیوەندییەکانیان تێکچوو پاش ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی ساڵی 2010ی نێوان سەرکردە لەشکرییەکانی ئیسرائیل و چالاکوانانی تورک کە لە ناو کەشتییەکی نەفەر هەڵگردا بوون و هەوڵیان دەدا بەربەستەکانی کەرتی غەززە ببەزێنن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:55 0:00

XS
SM
MD
LG