Accessibility links

بەکر عەلی: داعش ڕۆڵەی باوکێکی زۆر دێرینترە کە مێژوویەکی زۆر قوڵی هەیە لەنێو کایەی کولتوری و دینی و هۆشیاری ئەو ناوچەیەدا


بەپێی ڕاوبۆچونی شارەزایان داعش هەڵمەتی بزوتنەوەیەکی ئیسلامی جیهادی و سەلەفی و تەکفیری بەرپاکردووە، وەک جیهانبینییەکی مەتسیدار کە خاوەنی هێزە لەچەند شوێنێکدا، بەڵام ئەمانە ژەهرن پێویستە لەبەرەکانی جەنگ ریشەکێش بکرێن، بە شێوازێکی فیزیکی بە چەک و هەروەها پێویستە ئایدۆلۆژیاکەشیان لەناو ببرێن لەڕێی بەرەی جەنگی ئایدۆلۆژییەوە، واتە لە ڕووی میدیایی و کتێب و بڵاوکراو و لەڕێی وتاری پیاوانی ئاینی و مزگەوتەکانەوە، هەموو ئەم شتانە تەرخان بکەین بۆ لەناوبردن و بەڕەنگاربونەوەیان.

بەمپێیە داعش تەنها هێزێکی تیرۆریستی نییە بۆ بەرپاکردنی کۆمەڵکۆژی و ناشارستانی، بەڵکە هێزێکی ئایدۆلۆژیشە کە خاوەنی کۆلتور و دنیابینی کوشندەیە.

سەبارەت بەم پرسە دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و رۆشنبیر بەکر عەلیدا سازدا.

بەکر عەلی دەڵێت: " پێویستە دیاردەی داعش لەڕووی ڕەچەڵەکناسییەوە خوێندنەوەی بۆ بکەین بۆئەوەی بزانین ئەم دیاردەیە ڕیشەکانی چین و بنەچەکەی چییە لەدێر زەمانەوە لەو ساتەوەختانەی کە لەدایک بووە، تا ئێستا چۆن هاتووە و بەکوێ گەیشتووە."

هەروەها دەڵێت " هەمومان کۆکین لەسەر ئەوەی کە داعش وەک دیاردەیەکی رادیکاڵی ئیسلامی و دینی دیاردەیەک نییە کە مۆدێرنە دروستیکردبێت..... من وای نابینم؛ داعش ڕۆڵەی باوکێکی زۆر دێرینترە کە مێژوویەکی زۆر قوڵی هەیە لەنێو کایەی کولتوری و دینی و هۆشیاری ئەو ناوچەیەدا"

please wait

No media source currently available

0:00 0:21:56 0:00

XS
SM
MD
LG