بە پێی میدیاکانی دەوڵەتی، هێزەکانی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی لە رۆژی چوارشەممە شەرکەرانی سەرهەڵداوەکانیان لەبەرزایی ئەو گردەی بەسەر ئۆتۆبانێکی ستراتیژیدا زاڵە، لە ناو جەرگەی سوریادا پاڵ نایەوە.
ئاژانسی پەیام و نووچەی سانا لە سەرچاوە لەشکەریەکانیەوە رادەگەینێت یەکینە لەشکەریەکان و میلیشیاکانی سەر بە حکومەت پاش کوشتنی چەندین لە تیرۆریستان بە گشتی دەستیان بەسەر " جەبەل نۆبا" ی ستراتیژیدا گرت.
سامی عەبدولرەحمان سەرۆکی رێکخراوەی چاودێری سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاژانسی فرانس پریسی ووت ئەو گردە زاڵە بەسەر هێڵی سەرەکی دابینکردنی کەرەستەی سەرهەڵداوەکان لە نێوان لازقیە و حەلەب.
سەرچاوە لەشکەریەکە ووتیشی بەردەوام دەبن لە تەنگکردنی دەوروبەری شوێنی سەرهەڵداوەکان کە هەر لە ساڵی 2012 وە لە دەستی سەرهەڵداوەکاندایە و ئامانجی بۆمبارانەکانی روسیەکان بوە.