دکتۆر جەبار قادر دەڵیت ؛ زۆربەی جیهان باس لەوە دەکەن کە بەشێکی زۆری سەرچاوە داراییەکانی گروپە توندڕەوەکان لە عەرەبستانی سعودی و وڵاتانی کەنداوەوە دێت. دەشپرسێت کە ئایا بۆچی هاوبەندی جیهانی هە تا ئێستا نەیتوانیوە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی تێک بشکێنێت و لە ناوی بەرێت ،دەشڵێت ئەمە مایەی پرسیار و گوومانە. تەواوی ئەم گفتو گۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمریکاوە لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر پسپۆڕی کاروباری سیاسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سازی داوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.