Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوەکانی لە دۆسێیە گومانلێکراوەکانی چەکی ئەتۆمی ئێران دادەخات


.
.

ئاژانسی ناوەکی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆ ئامادە دەکات بۆ داخستنی دۆسێکانی دەساڵەی لێکۆڵینەوەی ئەو ئیدعایەی کە ئێران کار لەسەر دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی دەکات، سەرەڕای دانپیانانی سەرۆکی ئاژانسەکە کە لێکۆڵینەوکانیان بە نیوەچڵی دەمێنێتەوە.

لێکۆڵینەوەکان دەبێت بە فەرمی دابخرێن وەکو بەشێک لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و شەش وڵاتان بۆ کۆتایی هێنان بە بەرنامەی ناوکی ئێران، کە دەشێ بۆ دروست کردنی چەکی ناوکیش بەکار بێت، لەبەرامبەر لابردنی سزا ئابوریەکان لەسەر ئێران.

بەر لە پەسەند کردنی بڕیارەکە بۆ کۆتایی هێنان بەو لێکۆڵینەوەیە یوکیا ئەمانۆ لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێونەتەوەیی بە دەستەی 35 وڵاتانی ئاژانسەکەی ڕاگەیاند ڕەنگە لێکۆڵینەوەکانی هەمو ئەو جموجۆڵانە نەگرێتەوە کە پێشتر لەلاین ئێرانەوە کرابێت.

XS
SM
MD
LG