ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سوریا دەڵێت منداڵیک کوژراوەو سێ کەسیش بریندار بوون بەهۆی هێرشێکی خومپارەی کە کرایە سەر دیمەشقی پایتەخت.
ئاژانسی دەنگوباسی سانا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئەو هێرشە لەلایەن ئەو چەکدارانەوە کراوە کە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی پایتەخت ڕیشەیان داکوتاوە.
ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق لەلایەن ئەو سەرهەڵداوانەوە کۆنتڕۆڵ کراوە کە شەڕ بۆ ڕوخانی سەرۆک بەشار ئەسەد دەکەن.
ئەو سەرهەڵداوانە زۆر جار هێرشی خومپارە دەکەنە سەر دیمەشق.
ڕۆژی شەممەش دوو کەسی سیڤل کوژران و شەش کەسیش بریندار بوون بەهۆی هێرشی 15 خومپارە بۆ سەر دیموشق.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا هێرشی ئاسمانی دژ بە شوێنە گومانلێکراوەکانی سەرهەڵدوان دەکەن لە نزیک دیمەش.