Accessibility links

حیسام دەستپێش: سەردانەکەی بارزانی لە کاتێکی گونجاوودا دێت کە گۆرانکاریەکان ئاراستەی خۆێ دەبینێت


Hisam Dastpeysh
Hisam Dastpeysh

لە ماوە هەفتەی رابوردوودا بارزانی سەردانی وڵاتانی کەنداو و عەرەبستانی سعودی کرد و ئێستاش تورکیا. پارتی و لایەنانێکی تر ئەو سەردانانە بەرز را دەگرن و لایەنانێکی تر گومان دەخەنە سەر هۆێ و مەبەست لەو سەردانانە.

حیسام دەستپێش مامۆستای زانکۆێ سەلاحەدین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" هەموومان رەخەنەمان هەبوە سەبارەت بە پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم، بەڵام سەبارەت بەم سەردانانەی بارزانیەوە من پێیم وابێ لە کات و ساتێکی گونجاودا دێت، لەبەر ئەوەی لەم کاتەدا کە گۆرانکاریەکان ئاراستەی خۆێ دەبینێت ئەمە ئاماژە دانێکە بە بەرەی ئێرانی، کە ئەرێ ئێمە دەتوانین لە بەرەکەی تریشدا چالاک بین.

کاک حیسام هەر وەها دەڵێت ئەمە جۆرێک لە هاوسەنگی درووست دەکات و جۆرێک لە بێ منەتی کە بەڵی، بەو پێیەی دەتوانین لەگەڵ ئێراندا دابنیشین، لەگەڵ تورکیاش دەتوانین دابنیشین.

کاک حیسام دەشڵێت گرنگی ئەم سەردانە لەوەدایە کە پرسی کورد لە سیمایەک وە یاخود لە پرسێکی هەرێمیەوە دەگوازێتەوە بۆ پرسێکی نێۆنەتەوەیی وە ئەو کەسانەی باس لەوە دەکەن کە شیانی هەیە کورد ببێتە کارتی دەستی وڵاتاندا دەڵێت ئەوە کارێکی ناشیانەیە ئەگەر ئێمە وا بیر بکەینەوە کە بارزانی بەو هەموو تەمەنەوە، بەو هەموو ئازمۆنەوە بیر لەوە نەکاتەوە کە کام گەمەی سیاسی دەتوانێت بێبات بەرەو پێشەوە وە کام گەمەی سیاسی نەیباتە پێشەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:02 0:00

XS
SM
MD
LG