سەدان کەس لە ناوەڕاستی لەندەن خۆپیشاندان ساز دەدەن بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بڕیارەکەی حکومەتی بەریتانیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی دژ بە گروپی توندڕەوی دەوڵەتی ئسیلامی لە عێراق و سوریا.
خۆپیشاندەران لە ڕۆژی شممە لەبەردەم بنکەی بی بی سییەوە بەرەوە بەردەم ئۆفیسی کاری دێڤد کامیرۆن ڕۆشتن. پەرلەمانی بەریتانیا لە سەرەتای ئەم مانگە دەنگی دا بۆ پەسەند کردنی هێرشی ئاسمانی بەریتانیا وەکو بەشێک لە هەڵمەتەکانی نێونەتەوەیی بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا دژ بە داعش.
ئورسالا خانی تەمەن 22 ساڵ یەکێک بوو لە خۆپیشاندەران ڕایگەیاند، لەم جۆرە هێرشانەدا هەمیشە خەڵکی بێتاوانیش دەکوژرێن.
دەیڤد کامیرۆن دەڵێت ئەم هەڵمەتانە ئاسایشی بەریتانیا بەهێز دەکات بە لاواز کردنی داعش کە بەرپرسیارە بەرامبەر هێرشەکانی پاریس، بەیروت و شوێنەکانی تر. ڕێبەری پارتی کاری ئۆپۆزسیۆن جیرمی کۆربین کامیرۆن تاوانبار دەکات بەوەی پەلە دەکات بۆ شەڕ بەڵام 66 ئەندامی پەرلەمانی پارتی کاریش دەنگیان بۆ ئەو بڕیارە دا.