پاش ناڕه‌زایی عێراق له‌سه‌ر جێگری کردنی له‌شکری تورکیا له نزیک شاری موسڵ، که له لایه‌ن چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه کۆنتڕؤڵ کراوه، و هه‌وه‌ها قسه‌کانی سه‌رۆکی تورکیا که ده‌ڵێت نیازمان نییه ئه‌و هێزانه بکشێنینهوهو به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌رکی مه‌شق و ڕاهێنانیان. ئێستا حکومه‌تی عێراق په‌نا ده‌باته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ر تورکیا تا هێزه‌کانی له خاکی عێراقدا بکشێنێته‌وه.
ئازاد ئه‌بو به‌کر ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت تورکیا ئهنجهندایهکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ پاراستنی سوننه‌کانی عێراق هه‌روه‌ها له‌به‌ر مه‌ترسییه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و مسۆگه‌ر کردنی هێڵی نه‌وت و گاز دوابه‌دوای ناکۆکییه‌کان له‌گه‌ل ڕوسیادا.
ئازاد ئه‌بو به‌کر ده‌شڵێت کێشه‌ی کورد کێشه‌ی نیشتیمانییه و نابیت ببینه به‌شێک له ناکۆکییه‌کانی سوننه‌و شیعه.
ده‌قی وتووێژه‌که‌ی خالد فه‌تاح له‌گه‌ڵ ئازاد ئه‌بو به‌کر.