Accessibility links

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ژنانی سعودیە دەنگ دەدەن


.
.

هەزاران ژنی عەرەبستانی سعودیە ئەمڕۆ شەممە بەرەو بنەکانی دەنگدان چوون بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردن. ئەمەش یەکەم جارە لە مێژووی ئەو شانشینەدا ژنان هەم وەکو دەنگدەر و هەم وەکو کاندید بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن.

نزیکەی 6 هەزار پیاو و 980 ژن کاندیدن بۆ کورسییەکانی ئەنجومەنی شارەوانی. زیاتر لە 130 هەزار ژن خۆیان ناونوس کردووە بۆ دەنگدان بە بەراورد لەگەڵ 1 ملیۆن و 350 هەزار دەنگی پیاو.

ئەم هەڵبژاردنە کە کۆتای ژنی تێدا نییە، بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ ژنان دادەنرێت کە تیایدا هەوڵی مافی یەکسانی دەدەن لە کۆمەڵگای سعودیدا.

یەکێک لە کاندیدەکان لەتیفە ئەلبازی تەمەن 53 ساڵان بەڕێوەبەری خوێندنگایەکی گشتییە، دەڵێت بەشداری کردنی لەم هەڵبژاردنە وەکو بەردەوامی خزمەتی دەزانیت بۆ کۆمەڵگا. دەشڵێت دەیەوێت ببینێت زۆربەی گەنجە سعودیەکانی ژێر تەمەنی 25 ساڵان بەشداریان هەبێت خزمەتگوزاری کۆمەڵگاکەیاندا.

خاتو لەتیفە لە بنکەیکی دەنگدانی ڕیاد گوتیشی"من 23 ساڵ وەکو مامۆستایەک خزمەتم کردووە ئامانجی من وا دێتە دی ئەوەیش گۆڕینی نەریتەکانە".

لە نێوەندی کۆمەڵایەتی شا سەلمان لە ڕیاد شارا ئەلقەحتانی تەمەن 50 ساڵان دایکی هەشت منداڵ بۆ یەکەم جار دەنگی دا و دەنگی داب ە پیاوێک کە خۆی دەڵێت ناوەکەی بەلایەوە غەریب نییە. بڵام دوو کچی ئەو خانمە دەنگی خۆیان بە ژن دا.

XS
SM
MD
LG