Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە ڕۆژئاوای عێراق 5 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی عێراق دەڵێن ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای وڵاتەکە خاڵێکی پشکنینی کردە ئامانج و لە ئاکامدا 5 کەس کوژران و 10 کەسی تریش بریندار بوون. کاربەدەستان دەڵێن سەرکردەی بنکە لەشکریەکەش لەناو کوژراوەکاندایە.

هێرشبەرەکە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراوەوە خۆی کرد بە خاڵە پشکنینەکەدا لە درەوەی بنکەی ئاسایشی سنوور لە شارۆچکەی ئەلنوخێب، کە 100 کیلۆمەتر دوورە لە سنوری عەرەبستانی سعودیەوە.

کاربەدەستانی تەندروستی ژمارەی قوربانیەکانیان پشتڕاست کردەوە.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

XS
SM
MD
LG