کۆچی به لێشاوی هه‌ژاریی و دڵه‌ڕاوکێ و سه‌رگه‌ردانی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی پڕ کێشه‌و ململانێ و مه‌ترسییه گه‌وره‌کانی تێرۆر و بێکاریی و ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی مه‌رگه‌وه به‌ره‌و فه‌نتازیای خۆشگوزه‌رانی خۆرئاوا، به‌ره‌و نیشتمانێکی دیکە. بەڵام شارەزایان پێیانوایە ئەوڕۆکە ئەوروپا لەبەردەم کێشەی پەنابەران و ترس لە تیرۆر و ڕکەبەڕایەتییە ئاینییەکان دابەشبوون بەسەر هاودەنگی و دژایەتیدا.
به‌پێی راپۆرتی رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆچبه‌ران IOM له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2005 ه‌وه تا 5 ی ئۆگه‌ست زیاد له 2.870 کۆچبه‌ر گیانیان لهدهستاداوه که 2015 په‌نابه‌ر له‌و ژماره‌یه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ده‌وروبه‌ری ده‌ریای ناوهڕاستهتهوه هاتبوون.
بۆ ئەم مەبەستە دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ چالاکوان شێرکۆ کەمال لە هۆڵندا ئەنجامداوە.
شێرکۆ کەمال دەڵێت "ئەورپا ترسێکی زۆر گەورەی هەیە، چونکە لێشاوێکی زۆری خەڵک خۆیان دەکەن بە ئەوروپادا بەبێ ئەوەی کە بواری ئەوەیان هەبێت کە کۆنتڕۆڵیان بکەن، بزانن ئەم کۆچبەرانە خەڵکی باشن یان داعشیان تیادایە، دوای کردەوە تیرۆریستییەکانی پاریسیش ترسێکی زۆر لەناو خەڵکدا بڵاوبۆتەوە."
کارەساتەکە زۆر لەوە گەورەترە کە رێکخراوە جیهانییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوارێیان دەکرد.
هەروەها سەبارەت بە ترس لە تیرۆر دەڵێت "هۆڵندا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە نایەڵێت ئەو لێشاوی کۆچە ڕووی تێبکات، چونکە هۆڵندا وڵاتێکی بچوکە، خەڵک بووە بە دوو بەشەوە؛ بەشێکی لەگەڵ ئەوەدایە دەڵێن پێویستە یارمەتی کۆچبەران بدرێت، بەشەکەی دیکەش دژی ئەوەیە"