Accessibility links

زوبێر ئاێدار: ئێمە نازانین کارنامەی بارزانی چیە و بۆ تورکیا لەم کاتدا بانگهێشتی دەکات


Zubeyir Aydar
Zubeyir Aydar

مەسعود بارزانی پاش سەردانەکەی بۆ وڵاتانی کەنداو و عەرەبستانی سعودی ئەمرۆ چوارشەممە گەیشتە تورکیا، بەڵام مەبەست لە سەردانەکەی بۆ زۆر لە لایەنان روو نێێە.

زوبێر ئایدار ئەندامی کۆنسەیا کۆما جڤاکن کوردستان KCK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بەڵی هەرێمی ئێمە بە قوناغێکی گرنگ تێدەپەرێت، لە کاتێکدا لە کوردستان زستانە، بەڵام هەوا( با) زۆر گەرمە، مەبەست هەوای شەر گەرمە، لە لایەکەوە لە باشور لە دژی داعش شەر هەیە، لە رۆژئاوا شەر هەیە، نەک هەر داعش بەڵکۆ چەندین گروپی چەتەی تر، وە لە باکوری کوردستانیش شەرێکی دژوار هەیە و لەشکەری تورکیە هێرش دەکاتە سەر باژێرەکانی کوردستان و بە فرۆکەش هێرش دەکاتە سەر باشور، جا لەم کاتەدا سەردانی کاک مەسعود بۆ تورکیا هەرچەند ئێمە ئاگادار نیین و نازانین بەرنامەی چیە، بەڵام لامان و لای گەلی کوردمان گومان درووست دەکات ئاخۆ بۆ تورکیا لەم کاتەدا بارزانی بانگهێشت دەکات.

مه‌سعود بارزانی
مه‌سعود بارزانی

کاک زوبێر هەر وەها دەڵێت دەبێ باش لەم سەردانە بکۆڵینەوە ، ئارمانجی تورکیا روونە کە دەیەوێ لەسەر بناغەی هێژمونی رابوردووی خۆێ لە دەورانی عووسمانی – ئایدیۆلۆژی عووسمانی سوننی لە هەرێمەکدا درووست بکات و لەگەڵ عەرەبستانی سعودی وڵاتانی کەنداو سیاسەتێک بەرێوە دەبەن و دەیانەوی لە عێراق و سوریادا هەرێمێکی سوننی ئاوا بکەن.

کاک زوبێر دەشڵێت سەردانەکەی بارزانی ئەوەندە بە گاز و پترۆلەوە گرێدراوە بە داعشەوە پەیوەندی نییە، بەڵکو ئەوەیە چۆن نەوتی هەرێم لە رێگای تورکیاوە دەرباز ببێت و هەر وەها پلانەکانی تورکیا بۆ هەرێمەکە و ئەو شەرەی لە دژی کورد بەرێ خستووە و درووستکردنی شەر لە نێوان پەکەکە و پارتی".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:52 0:00

XS
SM
MD
LG