Accessibility links

موحسین ئەدیب: داعش هیچ نییە جگە لە دیوەکەی تری سەلەفیزم


کاتێک جیهادی و ئیسلامییە توندڕەوەکان لە شکڵێکی ترسناکتر و خوێناویتردا خۆیان ڕێکدەخەنەوە، کاتێک کە داعش لە گەشتێکی کۆشندە و مەترسیداری گەورەدایە لە خۆرهەڵاتەوە بۆ خۆرئاواو بە پێچەوانەوە. دەرەنجام دووبارە دەبێت بە شێوازێکی جیاوازتر بڕوانینە دنیابینی داعش و جیهادخوازی.

شارەزایان قوڵتر دەڕواننە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێیان وایە کە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕە لە چەندین قەیرانی سیاسی و ئەخلاقی، ئابوری و کۆمەڵایەتی، تا ئەو قەیرانانە چارەسەر نەکرێن، ئەمڕۆ ئەگەر داعشیش لە ڕەقەو موسڵ لەناوبەرین، لە سبەینێدا دەیان گروپی تر دروستدەبێتەوە، لەبەرئەوەی ئەو هەلومەرجە لەبارەی کە قاعیدەی لە دوێنێدا دروستکرد و داعشی لەمڕۆدا دروستکرد، سبەینێ چەندین گروپی توندڕەوتر لە داعش دێنە کایەوە.

سەبارەت بە داعشیزم و سەلەفیەتگەرایی و جیهادگەرایی و مەترسییەکانیان و هۆکارە هەرە سەرەکییەکانی دروستبون و گەشەکردنیان.

موحسین ئەدیب توێژەر و مامۆستای زانکۆ لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "داعش هیچ نییە جگە لە دیوەکەی تری سەلەفیزم یان دیوەکەی تری وەهابیزم بەمانا سەردەمییەکەی ئێستای".

هەروەها لەباری مەترسییە ئایدۆلۆژییەکانی داعشەوە دەڵێت "لەهەمووی ترسناکتر ئەوەیە کە داعش رەهەندێکی دینی هەیە، رەهەندێکی ئیسلامی هەیە، واتە ئەوکارانەی کە دەیکات و خەڵک ئەکوژێت، تەقینەوە دەکات و دنیا بەسەر یەکدا تێکدەدات، ئەمە نەک بە مەسەلەیەکی نائەخلاقی و نادینی نابینێت و بەڵکو بەسەرچاوەی چونە بەهەشت و بە مونتەهای ئەخلاق و ئەخلاق باڵایی دەبینێت".

دەقی وتووێژەکەی ئاسۆ جەبار لەگەڵ موحسین ئەدیب.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:27 0:00

XS
SM
MD
LG