هێزێکی سه‌ربازی تورکیا به‌ناو خاکی هه‌رێمی کوردستاندا تێپه‌ڕیوه و له‌نزیک شاری موسڵ جێگیربوه حکومه‌تی عێراقیش ناڕه‌زایی خۆی له‌م کاره ده‌ربڕی، هاتنی ئه‌م هێزه چی ده‌گه‌ێنێت.
ڕێکه‌وتنی تورکیا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ هێنانی ئه‌و هێزه ڕه‌زامه‌ندیی حکه‌مه‌تی ناوه‌ندی عێراقی ده‌وێت، هه‌ندێک لایه‌نی سوونه پشتیوانی ئه‌م هاتنه‌ی تورکیا ده‌که‌ن ئایا حکومه‌تی عێراق به‌دژایه‌تی شیعه‌گه‌رایی ده‌زانێت، له‌کاتێکدا ئه‌سیل نوجه‌یفی ڕابه‌ری حه‌شدی نیشتمانی ده‌ڵێت سه‌رۆک وه‌زیران عه‌بادی و وه‌زیری به‌رگری خالد عوبه‌یدی ئاگه‌داری هاتنه‌ی ئه‌م هێزه‌ی تورکیان.
له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌گرتوه‌ی ئیسلامی سازداوه.
دکتۆر موسه‌نا ده‌ڵیت ئه‌م پرسه زیاتر له‌سنووری خۆی گه‌وره‌تر کراوه و له‌هه‌موو ئه‌گه‌رێکدا هاتنی هه‌رجۆره سوپایه‌ک بۆ عێراق پێویسته پێشوه‌خت به‌پێی یاسی نێوده‌وڵه‌تی پرس به‌حکومه‌تی عێراق کرابێت و حکومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و هاتنه ده‌ربڕیبێت.
ده‌شڵێت هاتنی هێزه‌کانی ناوچه‌که ئه‌گه‌ر له‌ژێر سایه‌ی پرۆژه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تیدا نه‌بێت بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ له‌تیرۆر و ته‌نها بریتیبێت له‌بڕیاری ئێران و تورکیا ئه‌مه قه‌یرانه‌که ئاڵۆزتر ئه‌کات.
ووریاکاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌گرتوه‌ی ئیسلامی کردوه.
زانایری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.