Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: شتێکی وا نییە ئێران و تورکیا یارمەتی کورد بدەن


Ahmad Eskandari
Ahmad Eskandari

تورکیا ساڵانێکە هێزێکی لە هەرێمی کوردستاندا جێگیر کردووە و ئێستاکە گوایە بەتالیۆنێک بە تانک و تۆپەوە هاتوەتە ژوورەوە و بە پێی چاودێران ساڵانێکە بۆمبارانی قەندیل و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان دەکات و بە ئارەزووی خوێ هات و چوو دەکات.

عیراق سکاڵا دەکات و بێزاری دەربریوە کە سەروەری گوایە پێشێلکراوە، ئایا عێراق سەروەریەکی ئەوتۆێ ماوە؟

ئەحمەد ئەسکەندەری لێکۆلەر و شارەزای رۆژهەڵاتی ناوەراست لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" نەخێر پێیم وایە نەیماوە، لەبەر ئەوەی بەشێکی بە دەست داعشەوەیە، بەشێکی بە دەست ئێرانەوەیە وە بە شێکی بە دەست تورکیادایە و دەوڵەتی عێراق دەستی بەسەر سنوورەکانیەوە نیە، نە لە سوریا، نە لەگەڵ تورکیا، نە لەگەڵ ئێران وە تەنها بەشێکی لە ژێر کۆنترۆڵی کوردایە، دەنا ئەوە چ حکومەتێکە.

کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵی شتێ وا هەر نەبوە ئێران و تورکیا یارمەتی کورد بدەن، شیانی هەیە تورکیا دڵسۆزی میللەتی کورد بێت و راهێنان بە پێشمەرگە بکات وە یا ئێران ئەگەر بیەوێت بێت یارمەتی پێشمەرگە بدات بۆ ئەوەی خزمەتی بە کورد بکات لە باشوری کوردستان. بە داخەوە ئەمە لاوازی دەسەڵاتی کوردیە لە ناوچەکە و پێیم وایە هەردووکیان ناحەقن.

کاک ئەحمەد دەشڵێت ئەوەی کە هەیە چ هاتنە ژوورەوەی لەشکەری تورکیا وە چ سەردانی بارزانی بۆ وڵاتانی کەنداو بەشێکە لە نەخشە گەورەکە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:39 0:00

XS
SM
MD
LG