گرژیی که‌وتوه‌ته نێوان ڕووسیا و تورکیا داهاتووی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چۆن ده‌بێت، نیگه‌رانی ڕووسیا له‌چ ئاستێکدایه و کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌تورکیا چۆن ده‌بێت، ئه‌م ناڕه‌زاییه‌ی ڕووسیا له‌تورکیا ده‌بێته هۆی گۆڕانکاری گه‌وره له‌ناو تورکیا و ئه‌گه‌ری دابه‌شبوونی ئه‌و ووڵاته، به‌تایبه‌تی فاکته‌ره‌کان و خواستی دابه‌شبون لای هه‌ندێک لایه‌ن له‌تورکیادا هه‌یه؟
بۆزیاتر زانایاری له‌مباره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ چاودێری سیاسی پێستوون خه‌له‌کانی کردوه.
خه‌له‌کانی ده‌ڵێت: ئه‌م گرژیه کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هیه، ڕووسیا مه‌ترسی له‌ئیسلامی سیاسی هه‌یه، کێشه‌ی ئیسلامیه‌کانی شیشان به‌نموونه دێنێته‌وه.
ده‌شلێت تورکیا له‌ناوخۆیدا کێشه‌ی ئیسلامیه‌کان، عه‌له‌ویه‌کان، کورد و علمانیه‌کانی هه‌یه، ئه‌مه‌ش قه‌یرانی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و ووڵاته.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت گه‌ڕانه‌وه‌ی ولایه‌تی موسڵ خه‌ونی تورکیایه به‌تایبه‌تی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق له‌ئیستادا لاوازه و نێوانی تورکیا و حکومه‌تی هه‌رێم خۆشه، ڕه‌نگه پرۆژه‌ی موسڵ بێنیته‌وه کایه، ئه‌گه‌ریش هه‌یه داعش بۆمانه‌وه‌ی خۆی له‌مباره‌یه‌وه یارمه‌تی تورکیا بدات، له‌لایه‌کی که‌وه تورکیا به‌م هانه‌گاوه به‌رگری له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌که‌که و په‌یه‌ده له‌ناوچه‌که بکات.
ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ بێستوون خه‌له‌کانی چاودێری سیاسی کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتووێژه‌که‌دایه.