Accessibility links

کێری عێراقی ئاگادار کردوەتەوە لە بارەی پلانەکانی ئەمەریکا دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی


وەزیری دەروەی وڵاتە یەکگرتووەکان جان کێری لە رۆژی چوارشەممە ووتی حکومەتی عێراقی پێشتر ئاگادار کراوەوتەوە لەبارەی راگەیاندنی وەزیری بەرگری ئاشتن کارتەر کە تیمانێکی تاێبەتی کرادرەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە ماوەی چەند هەفتەیەیەکدا لە عێراق دەبن.

ئەو هێزە تاێبەتە نێردراوە بریارە لە 200 کەسایەتی هێزی تاێبەت پێک بێت بە پێی کاربەدەستانێک کە لەگەڵ ئەو پلانانەدا ئاشناییان هەیە کە بە مەبەستی هێرش بردنە سەر مێشکی باوەری و سیستمی دەماری گروپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامیدایە.

لە رۆژی سێشەممە سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی لە بەیاننامەیەکدا ستایشی هێزەکانی کرد و ووتی لە کاتێکدا عێراق پێشوازی لە پشتێوانی هاوپەیمانانی نێۆنەتەوەیی دەکات، پێویستی بە هێزەکانی شەرکەری بێگانەدا نییە لەسەر زەوی. ئەو ووتی ئەو جۆرە پشتێوانی و کردارە تاێبەتیانە دەبێ بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی عێراقیدا بێت و بە پەسەندکرنی حکومەت.

وەزیری بەرگری کارتەر ووتی ئەو هێزە تایبەتە لەگەڵ هەردوو هێزەکانی عێراقی و پێشمەرگەکانی کوردا لە عێراق کار دەکات وە هەر وەها لە تواناێدا بێت لە ئەنجامدانی کرداری دوو لایەنەدا لە سوریا.

کاربەدەستێکی باڵای بەرێوەبەرایەتی بە دەنگی ئەمەریکای ووت پێشەوە چوون لەسەر زەویدا لە لایەن هێزەکانی عێێراقی و کوردی و هەر وەها شەرکەرانی ئۆپۆزسیۆنی بە پاڵپشتی وڵاتە یەکگرتووەکان لە سوریا ئەو هەلەی بۆ کاربەدەستانی زانیاری داوە رەخساندووە بۆ ئەوەی زانیاریەکی باشتری هەبێت سەبارەت بەو گروپە تیرۆریستیە و توانایەکانیان.

XS
SM
MD
LG