Accessibility links

دکتۆر سەلام عەبدولکەریم: تەقینەوەکان و کوشتنەکان و ڕەفتارەکانی تری ئاکەپە هەوڵن بۆ سنوردارکردنی هەدەپە


دکتۆر سەلام عەبدولکەریم
دکتۆر سەلام عەبدولکەریم

بەڕێز ئەڵچی لە کاتێکدا داوای کۆتاییهێنانی توندوتیژی دەکرد لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و سەرهەڵداوانی کورد لە وڵاتەکەدا، تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت.

تاهیر ئەڵچی سەرۆکی ژووری پارێزەران بووە لە شاری دیاربەکر و پێشتریش چەند جارێک دەستگیرکراوە هەڕەشەی کوشتنیشی لێکراوە بە تایبەتیش پاش ئەوەی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی (سی ئێن ئێن تورک) وتبووی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕێکخراوێکی تێرۆریست نییە.

تاهیر ئەڵچی
تاهیر ئەڵچی

دکتۆر سەلام عەبدولکەریم، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا دەڵێت بێگومان کوژرانی پارێزەر تاهیر ئەڵچی لە مێژووی سیاسی تورکیادا یەکەم ڕووداو نییە و دواهەمین ڕووداویش نابێت و دەشڵێت لە مێژووی هاوچەرخی تورکیادا ئەم جۆرە ڕووداوانە بە "تێرۆری بکەری نادیار" ناودێر دەکرێن هەرچەندە ئەم کوژرانەی پارێزەر ئەڵچی دەچێتە خانەی فۆرمێکی جیاوازەوە، چونکە ئەم ڕووداوەی ڕۆژی شەممەی شاری دیاربەکر بە ڕۆژی نیوەڕۆ و بە بەرچاوی خەڵکەوە کراوە و بکەرەکانیشی دیارن.

بەر لە کوشتنی تاهیر ئەڵچی، هەوڵێکی سەرنەکەوتووش درا بۆ کوژرانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە.

بەشداربووانی مەڕاسیمی بە خاک سپاردنی تاهیر ئەڵچی
بەشداربووانی مەڕاسیمی بە خاک سپاردنی تاهیر ئەڵچی

دکتۆر سەلام عەبدولکەریم ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو هەوڵەشی بۆ کوژرانی بەڕێز دەمیرتاش درا بە هەمان شێوە دەچێتە ناو چوارچێوەی تێرۆری سیاسییەوە و لەگەڵ کردەی کوشتنەکەی بەڕێز ئەڵچیدا پێکەوە دەبەسترێنەوە و دەڵێت هەوڵدان بۆ کوشتنی دەمیرتاش هەوڵێکە بۆ کۆتاییهێنان بە گەشەکردنی جوڵاندنەوەی دۆسێی کورد لە تورکیادا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:57 0:00

XS
SM
MD
LG