بزوتنه‌وه‌ی گه‌ڵی کورد مێژویه‌کی درێژی هه‌یه‌و به‌رزی و نزمی زۆریشی به خۆیه‌وه دیوه. له درێژایی ئه‌م مێژوه‌دا جیاوازیه‌کی زۆر له نێوان خه‌باتی گه‌ڵی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌دا ده‌بینرێت و یه‌ک له‌م جیاوازیانه رۆڵی ژنانی کورد له خه‌باتی گه‌ڵی کورددایه. ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی گه‌لانی تری ناوچه‌که‌یه که تێیاندا ژن به که‌می له ژیانی سیاسی و کومه‌ڵایه‌تیدا ده‌بینرێت‌و له بزوتنه‌وه‌ی سیاسیش‌دا ڕۆڵێکی زۆر گرینگ‌یان نیه.
ره‌نگه ڕۆڵگیرانی ژن له خه‌باتی سیاسی کورددا وه‌ک نه‌ریتێک ده‌بێت بگه‌رێنینه‌وه بو سه‌رده‌می کۆماری مهاباد و به‌شداریی له خه‌باتی چه‌کداریشدا ده‌بێت بگه‌رێنینو بو ده‌ستپێکی شه‌ری نێوان کۆماری ئێسلامی تازه دا‌مه‌زراو له ئێران و گه‌لی کورد له‌و وڵاته له سالی 1979 زاینی به دواوه. له‌و ساڵانه‌دا ژنانی کورد به رێژێکی به‌رچاو له ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کومه‌ڵه‌و به رێژێکی که‌متره‌وه له ریزه‌کانی حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران‌دا ده‌بینران.
بو باس له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له ڕوانگه ئه‌م حه‌وته‌دا له گه‌ڵ به‌رێزان خاتو سه‌کینه جه‌وانمه‌رد، پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و فه‌ریبا مۆحه‌ممه‌دی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ریوه‌به‌ری کومه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ئێران وتووێژمان کردوه.