هاوکاتی هەروادێ و قوڵبوونەوەی زیاتری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دانیشتوانی هەرێمەکەش ئاستی بێزاری و ناڕەزاییان بەرامبەر بەو ڕەوشە لە زیادبووندایە.
عەبدولڕەزاق شەریف، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت ئاسیی کردنەوەی بارودۆخەکە هەنگاوی بەرایی چارەسەرکردنی کێشەکانە و ئەم هەنگاوەش یانی گەڕانەوە بۆ پێش 12 ی مانگی 10 و دەشڵێت هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەدا ئاشتەواییەکی گشتی بهێنرێتە ئاراوە لە ڕێی دیالۆگەوە چونکە مەترسییەکان لەبەردەم ئایندەی میللەتەکەماندا دیارن.
بەڕێز عەبدولڕەزاق دەڵێت بزوتنەوەی گۆڕان بەلایەوە پەسەندە بارودۆخەکە بگەڕێتەوە پێش 12 ی مانگی دە چونکە ڕووداوکانی ئەو ڕۆژە هەموو دامودەزگا ڕەواکانی هەرێمی کوردستانی وێرانکرد و پەک خست و دەشڵێت درێژەدان بەم جۆرە ڕەوشە لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە.
سەبارەت بە پەیوەندی نێوان چوار لایەنەکەی هەرێمی کوردستان( گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو ، کۆمەڵ)، عەبدولڕەزاق شەریف دەڵێت هەتا کاتی ئەم وتووێژەش ئەم چوار لایەنە بە فەرمی لەسەر هەڵوێستی سیاسی خۆیان سورن سەبارەت بەو پڕۆژەیەی هەموو لایەنەکانی کۆکردبووەوە بۆ هەموار کردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و هەروەهاش گۆڕینی سیستەمت فەرمانڕەوایەتی کردن لە هەرێمی کوردستاندا.
بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ عەبدولڕەزاق شەریف، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان کردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: