Accessibility links

خامەنەیی دەڵێت ئەمەریکا دەیەوێت لە رێگای پول و سەرنج راکێشانی سیکسیەوە خوێ بخزێنێتە ئێران


رێبەری باڵای ئێران لە رۆژی چوارشەممە ووتی وڵاتە یەکگرتووەکان پول و سەرنج راکێشانی سیکسی بە کار دێنێت لە هەوڵی خۆ خزاندندا بۆ ناو کۆماری ئیسلامی و بە ئێرانیەکان هۆشداری دا نەکەونە داووی دوژمنانەوە.

ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی بە فەرماندەگانی سوپای پاسدارانی ووت کاربەدەستان دەبێ بە گرنگیەوە بنوارنە "خزاندن" و باڵە جیاوازەکانی پارتە رامیاریەکان نابی کێشەکە دژ بە یەک بەکار بهێنن.

ئەو ووتی" دوژمن لە ناوەوەی میلەت و لە نێۆ وڵاتدا تۆری داناوە بە زۆری لە دوو رێگاوە پول و سەرنج راکێشانی سیکسی بۆ گۆرینی ئارمانجەکان، بیروباوەرەکان و لە کۆتاییدا شێوەی ژیانیان" قسەکانی خامەنەیی لەسەر مەڵپەرەکەی و لە سەر تەلفزیۆنیش بڵاو کراوەتەوە.

وا دیارە قسەکانی پشتێوانی لە شەپۆلی دەستگیرکردنەکانی ئەم داوییەی نووسەران و رۆژنامەوانانی سەر بە رۆژئاوا دەکات، کە توندرەوەکان لە کارگوزاریەکانی دادوەری و ئاسایش دا ووتیان ریگا گرتن لە خزاندنی رۆژئاوا پێویستە.

XS
SM
MD
LG