Accessibility links

بەلژیک بە دووای گومانلێکراوەکەی پاریس دایە و خوێندگاە و ئێزگەکانی شەمەندەفەر هێشتا داخراوون


ئەمرۆ سێشەممە لە برۆسل خوێندگاکان و ئێزگەکانی شەمەندەفەر بە داخراووی ماونەتەوە و بەلژیکا هێشتا لە ژێر بارێکی ئاسایشی توندایە لە دەمێکدا کاربەدەستان لە هەوڵی دوزینەوەی گومانلێکراووی سەرەکیدان لە هێرشەکانی 13 نۆڤامبردا لە پاریس.

سەرۆک وەزیری بەلژیک چارلس میشێل لە رۆژی دووشەممە ووتی لەبەر ئەوەی هێشتا مەترسیەکی گەورە لە ئارادایە، پایتەخت لە هەرە بەرزترین پلەی هۆشداریدا دەمێنێتەوە، بەلای کەم تا هەفتەی ئاێیندە، بەڵام ئەو ووتی وڵاتەکە دەیەوێ بگەرێتەوە باری ئاسایی و مناڵەکان لە رۆژی چوارشەممە بگەرێنەوە خوێندگاکان و شەمەندەفەر لە برۆسڵ بکەوێتە کار.

لە لایەکی ترەوە کاربەدەستانی مەراکشی دەڵێن بەلژیک داوای لە نزدیکەوە هاوکاریەکی توند و تۆڵی کردووە بۆ گەران بە دووای گومانلێکراوی پاریس سەلاح عەبدولسەلام کە هەر لە دەمی تەقینەوەکەی پاریس دا کە 130 کەس تێدا کوژرا هەڵاتووە و خۆێ بە دەستەوە نەداوە.

لە لایەکی ترەوە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان هۆشداریەکی داوە و دەڵێت توندرەوەکانی دەوڵەتی ئیسلامی و رێکخراوە تیرۆریستەکانی تر بەردەوامن لە پلاندانان بۆ هێرش بردن لە ناوچەکەدا و ئاماژە بە هێرشەکانی دینمارک، فەرەنسا، مالی، نێجیریا و تورکیا دەکات.

XS
SM
MD
LG