Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود: لە هەرێمی کوردستان هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نین بۆ سڕ کردنیانن


دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود
دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە و وەک ئاماژەی پێکراوە تەوەری سەرەکی ئەو کۆبوونەوەیە باسکردن بووە لە ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان.

پێشترهەر چوار لایەنەکە(بزووتنەوەی گۆڕان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی) باسیان لە هاوهەڵوێستی دەکرد سەبارەت بە کێشە سیاسییەکانی هەرێم، بەڵام خاوەنی پڕۆژەیەکی هاوبەش نەبوون بۆ چارەسەرکردن.

ئایا ئەم کۆبوونەوەیەی یەکێتی و پارتی بە مانای جودابوونەوەی یەکێتییە لە سێ لایەنەکەی تر؟

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت وەک پێشتریش ئاماژەی پێکردووە، پەیوەندی هەر یەکێک لە چوار لایەنەکە لەگەڵ پارتیدا پەیوەندییەکی جیاوازە و هەر بۆیەشە ئەگەری نزیکبوونەوەیان لەگەڵ پارتیدا نزیکترە وەک لەوەی ئەو چوار لایەنە لەگەڵ یەکتردا نزیک ببنەوە و دەشڵێت پێدەچێت ئێستا ئەمەش بە روونتر دەرکەوتبێت بە تایبەتیش لە مانگی هەشتدا هەندێک لایەن ئەم ڕاستییەیان نیشاندا وەک یەکگرتووی ئیسلامی کە یەکەم لایەن بوو دەستپێشخەری کرد لەو بوارەدا.

دکتۆر ڕێبوار ئاماژەش بەوە دەکات یەکێتی و پارتی ناتوانن پێکەوە کار لەسەر پەراوێز خستنی لایەنێکی دیاریکراو بکەن و دەڵێت دەشێت لە ڕووی میدیایەوە شتی لەو بابەتە بگوترێت بەڵام لە ڕووی پراکتیکییەوە شوێنێکی نییە بۆ جێبەجێکردن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار باسیش لەوە دەکات بۆچی پێکهێنانی حکومەتێکی هاوشێوەی حکومەتەکانی پێشتری هەرێمی کوردستان لە نێوان پارتی و یەکێتیدا ئەگەرێکی لاوازە، وەک دەڵێت لە بەر چەندان خاڵیک لەوانە ئێستا وەک جاران پارتی و یەکێتی لەسەر تەواوی بابەتاکان هاوڕا نین و هەروەهاش دەرفەتی بەشداریکردنی سێ لایەنە سیاسییەکەی تر لە حکومەتدا دەرفەتێکی بەهێزە و دەشڵێت ئەگەری ڕێکەوتنێکی نوێی نێوان پارتی و یەکێتی ئەگەرێکی بەهێزە چونکە لە ئێستادا لە جاران زیاتر پارتی پێویستی بە یەکێتییە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:29 0:00

XS
SM
MD
LG