Accessibility links

شارەزایان: داعش تەنها هێزێکی تیرۆریستی نییە، بەڵکە کارەساتێکی گەورەشە بۆ رۆژهەڵات و جیهان


پەلاماردان و وێرانکردنی شارستانییە دێرینەکان و خاپورکردنیان و تاڵانکردنیان لەلایەن داعشەوە، هەروەها بەرپاکردنی کۆمەڵکوژی و قڕکردنی خەڵک و ئاینزا و نەتەوەکانی دیکە، هاوکات تەقاندنەوەی مزگەوت و کڵێسا و ئاتەشگە و پەرستگاکان پێکڕا تەنها چەند کردەوەگەلێکی دڕندانە نیین بەڵکە پێویستە لە چەندین رووەوە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی لەبارەوە بکرێت.

لەوبارەیەوە ئاسۆ جەبار لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ توێژەر و کارمەندی دادگای لاهای نێودەوڵەتی هاوڕێ باخەوان سازدا.

ئایا داعش چ مەترسییەکی لەسەر فەرهەنگ و مێژوو و شارستانیەتەکان دروستکردووە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕست و سەرجەم جیهان؟

لەو بارەیەوە هاوڕێ باخەوان دەڵێت:"ئاینی ئیسلام هەر بە شمشێر بڵاوبۆتەوە، چەندین نمونەمان هەیە لە هەورامان لە جەلەولا، لە چەندین شوێن ئیسلامە عەرەبەکان هاتوون خەڵکی ئێمەیان کوشتووە، خوشک و دایکی ئێمەیان بە کەنیزەک لەگەڵ خۆیاندا بەدیل بردووە، ماڵ و سەروەتی ئێمەیان بە تاڵان بردووە، ئاتەشگەکانی ئێمەیان کوژاندۆتەوە، ئیسلام کاتی خۆی وا پەرەی سەندووە، ئەوەی ئێستاش داعش دەیکات جگە لە دووبارەبونەوەی ئەو سەردەمەی ئەوکاتە، بە بڕوای من هیچی تر نییە."

ئاڵۆزی ئایدۆلۆژیای داعش تەنها لەهێزی ڕەشەکوژی و وێرانکردن و کردەوە تیرۆریستییەکانینەوە سەرچاوە ناگرێت، بەڵکو داعش کولتور و ئاین و مێژووی ململانێ و توندوتیژیەکانیش بەکاردەهێنێت بۆ بەرپاکردنی روبەرێکی گەورە لە مەرگ و ترس و کۆیلایەتی.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:56 0:00

XS
SM
MD
LG