Accessibility links

ئۆباما دڵنیایە لە سەرکەوتن بەسەر تیرۆرستاندا


سەرۆک ئۆباما دەڵێت ئەو دڵنیایە لەوەی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی جیهادییەکانی ڕێکخراوی توندڕەوەی دەوڵەتی ئیسلامی لەناو دەبەن.

لە میانەی وتارەکەیدا لە مالیزیا، کە لەوێ بەشداری کرد لە کۆبونەوەی ڕێکخراوی وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، سەرۆک هۆشداری دژی ئەوەی دا کە خۆنەدرێتە دەست ترسەوە.

سەرۆک ئۆباما گوتی " ئێمە خۆمان نادەینە دەست ترسەوە. ئەمە توانای سەرەکی ئەم تیرۆرستانە دەبێت بەسەرمانا. ئەوان ناتوانن گورزێکی وەها کوشندە لە ئەمەریکا یان فەرەنسا یاخود هەر وڵاتێکی وەکو مالیزیا بدەن. بەڵام دەتوانن ترس لە ناو خەڵک بڵاو بکەنەوە و لەمە تێدەگەین".

سەرۆک ئۆباما گوتیشی بەهێزترین کەرەستە لە شەڕی دژ بە توندڕەویدا ئەوەیە کە بڵێی ئێمە ناترسین.

XS
SM
MD
LG