کاربەدەستانی ئاسایش لە کامیرۆن دەڵێن بەلانی کەم 10 کەس لە هێرشێکی خۆکوژیدا کوژراون کە بڕوا دەکرێت لەلایەن گروپی ئیسلامی بۆکۆحەرامەوە ئەنجام درابێت.
هێرشەکەی ڕۆژی شەممە لە ناوچەیەکی سنووری نایجیریا ڕوویدا.
میدژیاوا باکاری فەرمانڕوای هەرێمی فار لە باکوری کامیرۆن دەڵێت هێرشەکە لە شارۆچکەی فۆتۆکۆل ئەنجام درا. زانیاری زیاتری لەو بارەیەوە نەدا بەڵام گوتی کۆبونەوەیەکی تەنگەتاوی لەگەڵ کاربەدەستانی لەشکری ئەنجام دەدرێت.
شایانی باسە فۆتۆکۆل لەمساڵدا چەند جارێک لەلایەن توندڕەوانەوە کراوە بە ئامانج دواترینیشیان لە 9 ی مانگی 11 بوو کاتێک هێرشبەرێکی ژنی گەنج هێرشێکی کردە سەر مزگەوتێک لە میانەی نوێژی هەینیدا چوار کەس کوژران و دەیانی تریش بریندار بوون.