Accessibility links

كەمال كەركوكى: داعش لە قۆڵى كەركوكەوە بەنیازى هێرشكردنە


فەرماندەى میحوەرى ڕۆژئاواى كەركوكى هێزى پێشمەرگە، ئاشكرایكرد داعش هێزێكى زۆرى لە سنورى قەزاى حەویجە كۆكردووەتەوە و پلانى هێرشكردنە سەر هێزى پێشمەرگەى دارشتووە.

كەمال كەركوكى، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"داعش ئەو هێزانەى كە بردوونیەتە حەویجە لەگوندە عەرەب نیشینەكان جێگیرى كردوون."

بەپێى وتەى فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى كەركوكى پێشمەرگە، دوێنێ‌ داعش لە رۆژئاواى كەركوك و مەخمور هێرشى كردووەتە سەر پێشمەرگە، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە تێكشكێنراوە.

دەربارەى ئامانجى داعش لەدەستپێكردنى هێرشەكان لەمكاتەدا ، كەمال كەركوكى وتى"داعش دەیەوێت زیان بە پێشمەرگە بگەیەنێت و لە هەر جێگەیەک نەوت هەبێت بیخاتە ژێر كۆنترۆڵى خۆیەوە."

كۆكردنەوەى هێز لەلایەن داعش لە میحوەرى كەركوک، لە كاتێكدایە هەفتەى ڕابردوو هێزى پێشمەرگە بە پاڵپشتى فڕۆكەكانى هاوپەیمانان شەنگالیان لەبن دەستى داعش دەرهێنا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:54 0:00

XS
SM
MD
LG