Accessibility links

دکتۆر ئەحمەدی مەلا: پێویستە کێشەی تێرۆر لە شوێنەکانی خۆیدا چارەسەر بکرێن وەک سوریا و عێراق


دکتۆر ئه‌حمه‌دی مه‌لا
دکتۆر ئه‌حمه‌دی مه‌لا

جارێکی تر تێرۆریستان لە فەڕەنساوە پەیامی خۆیان ناردەوە بۆ هەموو جیهان.

بەلای زۆرێک لە چاودێرانەوە ئەم هێرشانەی لە شاری پاریس کران کاریگەرییەکی نەرێنی دەبن بەسەر ئەو هەوڵە چڕ و پڕانەی بۆ پێداچوونەوە و ڕیکخستنەوەی یاساکانی کۆچبەری دەدرێن.

دکتۆر ئەحمەدی مەلا، نوسەر و لێکۆڵەر هاوڕایە و دەڵێت لە ئەوروپادا بەگشتی لایەن هەن کە ئەم جۆرە ڕووداوانە دەقۆزنەوە تا پیداگری بکەن لەوەی چی دی وڵاتەکانیان بە دەنگ پەنابەرانەوە نەچن و دەشڵێت بێگومان ئەم ڕووداوانە کاریگەرییەکی نەرێنییان دەبێت بەسەر یاساکانی کۆچبەرییەوە لە ئەوروپادا.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر ئەحمەدی مەلا ئاماژەش بەوە دەکات پێویستە فەڕەنسا و ئەوروپا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش لەم هەلومەرجەی جیهاندا بە سیاسەتی دەرەوەیی خۆیاندا بچنەوە چونکە وەک دەڵێت ناکرێت چاوپۆشی بکرێت لە وڵاتانی وەکو قەتەر یان عەرەبستانی سعودیە و تەنانەت تورکیاش.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:55 0:00

XS
SM
MD
LG