شەوی هەینیی رابردو کاتژمێر لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە هەمان کات و لە چەند شوێنێکی گشتی شاری پاریس، چەند هێرشێکی تیرۆریستی و خۆکوژیی ئەنجامدراو لەئەنجامیشدا 129 کەس گیانیان لەدەستداو نزیکەی 352 هاوڵاتی تریش بریندار بوون، هەروەها نزیکەی 90 برینداریش لە دۆخێکی مەترسیداردان. لە بەرامبەریشدا ٧ لە خۆکوژەکان بە خۆتەقاندنەوە گیانیان لەدەستداو تیرۆریستێکیش لەلایەن پۆلیسی فەرەنسیەوە کوژرا. تێکڕای ئەم کردەوە تیرۆریستیانە زەنگێکی مەترسیدار بوو بۆ تەواوی خۆرئاوا و جیهان.
سەبارەت بەم کارەساتە دەنگی ئەمریکا گفتوگۆیەکی لەگەڵ دکتۆر مارف عومەر گوڵدا سازدا.
لەوبارەیەوە دەڵێت: " ئەمە مەترسییەکی گەورەیە، تیرۆریستەکان بتوانن لە وڵاتێکی پێشکەوتوی وەک فەرەنسادا کە بە هەموو تەکنلۆژیایەکی پێشکەوتووی دونیا کاردەکات و ئەوانیش بتوانن چەک بەکاربهێنن و چەک ببەنە شوێنە گشتییەکانەوە"
هەروەها لەبارەی شێوازی ئەم تیرۆرەوە دەڵێت: " ئەم شێوازی تیرۆرە زۆر هەمەجیانەیە، رق و کینەیەکی گەورەیە لە مرۆڤایەتی و پێشکەوتنی دنیا، کە لێی مەحرومن و هەم بەو شێوەیە مێشکیان داشۆراوە و خەون بە جیهانی رەنگاوڕنگی دوای مردنەوە دەبینن"
فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە