Accessibility links

9 کەس بە گومانی پەیوەندییان بە هێرشەکانی بەیروتەوە دەستگیر کران


.
.

هێزەکانی ئاسایشی لوبنانی 9 کەسیان دەستگیر کردووە کە زۆربەیان سوریایین بە گومانی پەیوەندییان بە پلانی هێرشی تیرۆرستی لە لوبنان، لە ناویاندا تەقینەوەکانی هەفتەی ڕابوردوو و ناردنی توندڕەوان بۆ ناو وڵاتەکە.

وەزیری ناوخۆ نیهاد مەشنوق ڕۆژی یەکشەممە ئەم ڕاگەیاندنەی دا سێ ڕۆژ پاش دوو تەقینەوە لە باشوری بەیروت کە بوو بەهۆی کوژرانی 43 کەس و بریندار بوونی زیاتر لە 200 کەس.

هەتا ئێستا ئەوە کەسانەی کە دەستگیر کراون 7 سوریایین و 2 لوبنانی کە یەکێکیان خۆی ئامادە کردووە بۆ هێرشی خۆکوژری و یەکێکیش بۆ هێنانی کەسانی تر لە سوریاوە.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا مەشنوق گوتیشی هێرشبەرەکان پلانی هێرش کردنە نەخۆشخانەی ڕەسوڵ ئەلعەزەمیان دانابوو، کە لەلایەن حزبوڵای لوبنانەوە بەڕێوە دەبرێت، بەڵام پاشان بەهۆی ئاسایشی توند ڕای خۆیان گۆڕی و لە بری ئەوە هێرشیان کردە سەر شەقامێکی قەرەباڵغ لە نزیک نەخۆخانەکە.

مەشنوق گوتیشی پالانیان هەبووە پێنج هێرش بەری خۆکوژ لەو هێرشانەدا بەشداری بکەن بەڵام یەکێکیان دەستگیر کرا و دوانی تریش نەیانتوانی بێنە ناو لوبنانەوە.

گروپی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

XS
SM
MD
LG