Accessibility links

هێرشەکانی پاریس ئیرادەی کاربەدەستان لە وتووێژەکانی ڤیانا بەهێزتر دەکات


زلهێزانی جیهان لە ڤیانان بۆ وتووێژ کردن لەسەر داهاتووی سیاسی سوریا و هەوەها کاردانەوە نیشان دەدەن بەرامبەر بە هێرشە تیرۆرستیەکانی شەوی هەینی لە پاریس کە بوو بەهۆی کوژران و بریندار بوونی ژماریەک کەس.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لۆرانت فابیۆس ڕایگەیاند هێرشەکان ئەوەمان پیشان دەدەن کە پێکەوە کارکردن چەندە پێویستە بۆ شەڕی دژ بە تیرۆرسم.

ڕۆژی شەممە لە میانەی وتووێژەکانی ڤیانادا فابیۆس گوتی " دەبێت بزانین دەتوانین چ هەنگاوێکی تۆکمە بنێین بۆ پتەو کردن و ڕێکخستنی کردارەکانی نێونەتەوەیی دژ بە تیرۆرسم.

وەزیری درەوەی ڕوسیا سەرگێ لاڤرۆڤ گوتی نابێت پشودرێژی لەگەڵ تیرۆرستاندا هەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەمەریکایش لە نێو بریندارەکانی ئەو هێرشانەدا هەن و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە پاریس هاوکاری ئەو ئەمەریکاییانە دەکات کە بەهۆی هێرشەکە زیانیان لێ کەوتووە.

نوێنەرانی 16 وڵاتان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان یەکێتی ئەوروپا و کۆمکاری عەرەب لە ڤیانا کۆبونەوە بۆ گەڕی دوهەمی وتووێژەکان بە مەبەستی دانانی چوارچێوەیەک بۆ چارەسەری سیاسی بۆ شەڕی ناوخۆی سوریا.

XS
SM
MD
LG