Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: لە پاش ئازادکردنی شەنگال لە شتی گەورەتر دەترسم


 ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری

شاری شەنگال ڕزگارکراوە لە دەستی توندڕەوانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە پاش زیاتر لە ساڵێک داگیرکردنی ئەو شارە کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی ئێزدین.

لە پاش ڕزگارکردنی ئەم شارە پرسیارگەلێک هاتونەتە ئاراوە لەوانە ئایا دەکرێت ئەم ئازادکردنەی شاری شەنگال بە سەرەتای تێکشکاندن و شکستیدەوڵەتی ئیسلامی دابنرێت؟

ئەحمەد ئەسکەندەری، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت ڕاستە شارێک لە دەستی توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامی ڕزگارکراوە بەڵام بارودۆخەکە لە ئێستادا ئاماژەیەک نییە بۆ شکستی تەواوی ئەم دەوڵەتە ئیسلامیە لەو ڕوانگەیەوەی هێشتاش ئەم ڕێکخراوە ژمارەیەک شاری گەورەی لەدەستدا ماوە وەک موسڵ و ڕقە و هەندێک ناوچەی تریش ئەمە بێ لەوەی وەک دەڵێت تواناییەکی ئێجگار گەورەی وێرانکاری لە دەستدا ماوەتەوە بە نمونە ڕووداوەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی بەیروت.

بەر لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شەنگال ناکۆکی لە نێوان هێزە کوردیەکانی لەو دەڤەرە هەبوون سەبارەت بە چۆنییەتی ڕێکخستنی هێزەکان و دەستکردن بەو ئۆپەراسیۆنە، ئەم ناکۆکیەش بە شێوەیەکی بەرچاو لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دا بووە.

بەڕێز ئەسکەندەری دەڵێت پاش دەستبەسەرداگرتنی شاری شەنگال لە لایەن دەوڵەتی ئیسلامی تێرۆریستەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق خۆی چوو لەگەڵ فەرماندەکانی یەپەگە دانیشت و سوپاسی کردن و پێرۆزبایی لێکردن بۆ ئەو فیداکارییەی لەوێ کردبویان و دەشڵێت بریا ئەمەش درێژەی پێبدرابا، نەک بەو شێوەیە بێت کە دوێنێ و ئەمڕۆ بینرا.

ئەحمەد ئەسکەندەری دەڵێت نیگەرانیشی هەیە لەوەی وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەتیش ئێران و تورکیا دەستێوەردان بکەن لەم ڕەوشەدا چونکە وەک دەڵێت تورکیا زۆری پێخۆشە لە هەر شوێنێک بێت گورزێک بدرێت نەک هەر لە پەکەکە بەڵکو لە یەپەگە و یەپەژە و هەموویان و هەرچی ئێرانیشە گەلێک خۆشحاڵە بەوەی دابەشبوون لە کوردستاندا ڕووبدات و کورد بە هیچ شتێک نەگات.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ ئەحمەد ئەسکەندەری، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:17 0:00

XS
SM
MD
LG