Accessibility links

ئێران تا کۆتایی ساڵی 2015 موشەکانی روسی پێدەگات


S-300
S-300

وەزیری بەرگری ئێران ووتی بریارە وڵاتەکەی بەشێکی زۆری موشەکی S – 300 سیستمەکانی موشەکی دژە ئاسمانی کە لە روسیا کڕیوە تا کۆتایی ئەم ساڵە وەربگرێ.

حوسەین دهقان لە درەنگانێکی رۆژی سێشەممەدا ووتی ئێمە کۆنتراکتێکمان لەگەڵ روسیا واژوو کردووە و کۆتایی پێ هاتووە وە بەشێکی زۆری ئەو سیستمە تا کۆتایی ئەمساڵ پێمان دەگات.

ئەو ووتی هێزەکانی ئێران لە روسیا راهێنانیان بینیوە بۆ بە کارهێنانی سیستمەکانی موشەکی زەمین بە ئاسمان.

لە ماوەی ئەم هەفتەدا کۆمپانیای هاوبەشی تەکنەلۆژیەکانی روسی دەوڵەتی Rostec واژووکردنی ناردنی کۆنتراکتەکە لە تاران بۆ موشەکاکانی S – 300 راگەیاند.

ئیسرائیل تاوانباری بریارەکەی کرد و واشنتنیش لە بارەیەوە نگرانە کە لە پێش لادانی سزا ئابوریەکاندا دێت لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە.

XS
SM
MD
LG