Accessibility links

مێزگرد: کورد لە نێو هەستیاریی ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا


ئەوەی نکۆڵی لێناکریت ئەوەیە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رەوشێکی هەستیاردایە بەپێی ئەو پەرەسەندنانەی لە ناوچەکەدا هەن وەک ڕووداوەکانی سوریا و عێراق و شوێنەکانی تری ناوچەکەش.

وەک زۆرێک لە چاودێر دەڵێن بە دووری نازانن ئەم پەرەسەندنانە گۆڕانکاری لە نەخشەی سیاسی ناوچەکەدا بە دوای خۆیدا بێنێت.

بورهان ڕه‌ئوف
بورهان ڕه‌ئوف

هاوکات شیکەرەوەش لەو بڕوایەدان بارودۆخەکە بۆ کوردیش ئێجگار هەستیارە و وەک جەخت دەکەنەوە کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بە تایبەتیش لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا دەبێت دەستبەرداری ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان بێت و گیانێکی ڕژدی بەرپرسیارانە بهێندرێتە ئاراوە تا بتوانێت لەگەڵ ئەم ڕەوشەی ناوچەکەدا هەنگاو بنێت دەنا وەک دەگوترێت زۆر لە ئێستا زیاتر دوا دەکەوێت.

میوانەکانی مێزگرد:
بورهان ڕەئوف، نوسەر و لێکۆڵەر

هونەر حاجی جاسم، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا بەم هەموو ناکۆکیانەوە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە مەترسییەکانی ئایندە تێگەیشتوون بە شێوەیەک کە بتوانن بەرنامە و ستراتیژیەتێکی هاوبەشی بۆ ئامادە بکەن لە پێناو ڕەواندنەوەی ئەو نیگەرانییانەی لە شەقامی کوردیدا بەرامبەر دواڕۆژ هەیە؟

هونه‌ر حاجی جاسم
هونه‌ر حاجی جاسم

ئایا ئێستا کاتی وەلاوەنانی تەواوی ناکۆکییەکان و تەواوی پۆستەکان نییە؟

هەندێک لە چاودێر دەڵێن سیاسییەکانی کورد جا لە عێراق بن یان لە هەر شوێنێکی تر، دیدیان بۆ سیاسەت لە چەند بستێک زیاتر تێپەڕ ناکات، هەر بۆیە گەر لە ئایندەی دوور یان نزیکدا کورد هیچ دەستکەوتێکی نەبێت ئەوا بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی سەرکردە و ڕێبەرانی کوردە لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا.

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:34 0:00

XS
SM
MD
LG