Accessibility links

نیاز حامد: ئەردۆغان وەک تاکتیک پرۆسەی ئاشتی دەبینێت نەک وەک ستراتیژ


نیاز حامد
نیاز حامد

نزیکەی سیازدە ساڵ لەمەوبەر زۆرێک لە شیکەرەوە و ڕوناکبیرەکان بە تایبەتی لە تورکیادا وەهایان لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرەک وەزیری ئەوکات دەڕوانی کە دەتوانێت ئاینی ئیسلام و دیموکراسی لە هاوکێشەیەکدا کۆبکاتەوە و تورکیای پێ بەڕێوە بەرێت.

بەڵام ئایا ئێستا ئەو جۆرە ڕوانینە بەرامبەر ئەردۆغان گۆڕاوە؟ بۆچی؟

نیاز حامد شارەزا لە کاروباری تورکیادا دەڵێت لە پاش هێرشەکانی یازدەی سەپتێمبەر ئەو جۆرە تێڕوانینە هەبوو لە دەمێکدا ئاینی ئیسلام خرایە ناو دوو بەرەوە (توندڕەو / میانڕەو) بەڵام وەک دەڵێت لە پاش کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق ئەو جۆرە ڕوانینە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هەلێک بۆ کاراکتەرە سەرەکییەکانی ناوچەکە ڕەخسا کە تورکیا یەکێکە لەوانە تا بە هەژموونی سیاسی و ئەو پاشخانەی بۆ خۆی دروستی کردبوو بەرامبەر پەرەسەندنی پاوانخوازییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا بوەستێتەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز حامد ئاماژەش بەوە دەکات یەکێک لە هۆکارەکانی هاتنە ئارای گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کە هەر خۆیشی سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانە بریتییە لە سەرنەکەوتنی لە سیاسەتە ناوخۆیی و دەرەوەییەکانیشیدا و وەک دەڵێت بۆ نمونە پاشگەزبوونەوە لە جارەسەرکردنی کێشەی کورد لە وڵاتەکەدا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:11 0:00

XS
SM
MD
LG