Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: ئازاد جەلال


ئازاد جەلال
ئازاد جەلال

به‌رده‌وام هونه‌ری شانۆ ئه‌و ژانره‌ بووه‌ که‌ کاریگه‌ریی خۆیی هه‌بووه‌ له‌ ژیانی کۆمه‌ڵگاکاندا بۆ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی باشتر. بێگومان ئه‌مه‌ش بۆ شانۆی کوردی دروسته‌.

بەڵام زۆر جار دەبیستین کە شانۆی کوردی نەیتوانیوە بە شێوەیەکی هاوچەرخانە خۆی نومایشت بکات چونکە وەک دەگوترێت هێشتاش لە ناو گێڕانەوەی ڕووداوەکان و تەوەرەکانی کەلەپوردا دەخولێتەوە، هەر بۆیەشە ڕوانینێکی کوردانەمان نییە بۆ هونەری شانۆ.
ئەم جۆرە ڕایە لە کاتێکدایە زۆرێک لە هونەرمەندانی کورد دەڵێن بەپێچەوانەوە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت هونەری شانۆ نەیتوانیوە بە پێی پێویست سوود ببینێت یان کار لەسەر کولتور و نەریتی کوردانە بکات و بیکاتە بنەمایەک بۆ ناسنامەی شانۆکەی.

ئایا شانۆی کوردی به‌ره‌نجامی ڕۆشنبیری و جیهانبینی مرۆڤی کورده‌ یان هونه‌رێکی خوازراوه‌؟

ئازاد جەلال
ئازاد جەلال

ڕەخنەگرانیش کاتێک باس لە هونەری شانۆ دەکەن، ناکۆکن لەسەر ئەوەی ئایا بە کارهێنانی دەقێکی کوردی شانۆیی مۆرک و تایبەتمەندێتی کوردانە دەدات بە شانۆ یان نا.

هەندێک لە ڕەخنەگران دەڵێن ئەگەر بێتوو قۆناغەکانی شانۆی کوردی جیابکرێنەوە لە یەکتر دەبینرێت کە تەنها زەمینە سیاسییەکانی سەروەختەکان ئەو قۆناغانە لێک جودا دەکاتەوە نەک خوێندنەوە بۆ شانۆییەکان.

شانۆ بۆ هونه‌رمه‌ند (ئازاد جه‌لال) هه‌ر ته‌نها خه‌ون نییه‌ به‌ڵکو خه‌مێکی قوڵیشه‌. نومایشته‌ شانۆییه‌کانی و به‌شدارییه‌کانی بەشدارییەکانی تریشی له‌م ژانره‌ هونه‌ریه‌دا به‌ڵگه‌یه‌کی بێ چه‌ندوچوونن چۆن (ئازاد جه‌لال) ژیانی خۆی ته‌رخان ده‌کات بۆ شانۆ.

کارکردن له‌ شانۆدا چی به‌ هونه‌رمه‌ند( ئازاد جه‌لال ) ده‌به‌خشێت و چیی لێده‌سه‌ندێته‌وه‌؟

بۆ ئێستا ده‌گوترێت شانۆی کوردی له‌ قه‌یراندایه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ شانۆی ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا؟

ده‌بێت ئه‌م قه‌یرانه‌ له‌ چیدا بێت؟ ده‌قی شانۆییه‌‌ یان ده‌رهێنه‌ره‌ یان بینه‌رانن یان گرفته‌که‌ لای ئه‌کته‌ره‌کانن؟

هونه‌رمه‌ندی شانۆیی (ئازاد جه‌لا ل) له‌ به‌رنامه‌ی ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:14 0:00

XS
SM
MD
LG