Accessibility links

کاربەدەستێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هاوکاری بۆ پەنابەرانی سوریا دەکات


سەرۆکی ئاژانسی پەرەسەندنی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بانگەشە بۆ ڕێککەوتنی نوێ بۆ پەنابەرانی سوریا دەکات کە هاوکاریان بکرێت لە نزیک وڵاتەکەیان بژین.

هێڵن کلارک لە میانەی گەشتێکیدا بۆ باکوری ئوردن بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسیۆشیەیتت پرێسی ڕاگەیاندووە هاوکارییەکان دەبێت زیاتر بێت لە فیاگوزاری، و هاوکاری دراوی زیاتر پێویستە. بەخشێنەران لە نیوەی کەمتری ئەو 4 ملیاو و 500 ملیۆن دۆلارەیان دابین کردووە کە بۆ ساڵی 2015 داوا کرابوو.

بەرنامەی پەرەسەندی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژی لە ئوردن ئەنجام دا بە مەبەستی ئەوەی ڕۆڵگێڕە سەرەکییەکانی نێونەتەوەیی قائیل ببن بەوەی لە بری هاوکاری کاتی چارەسەرێکی بەردەوام بدۆزنەوە.

لەو دەمەوەی شەڕی سوریا لە ساڵی 2011 وە دەستیپێ کردووە زیاتر لە 4 ملیۆن سۆریایی ئاوارە بوون. زۆربەیان کەوتوونەتە وڵاتانی دراوسێی سوریاوە کە کار دۆزینەوە زۆر زەحمەتە لێیان و ژمارەیەکی زۆریشیان ڕوویان لە ئەوروپا کردووە.

XS
SM
MD
LG