له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م دۆخه‌ی ئیستا هه‌رێمی کوردستانی تێیکه‌وتوه، په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ئفلیج بوه شاندێکی هه‌رێم به‌ناوی پرسه‌وه گه‌شتوه‌ته به‌غدا به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا له‌ڕۆژانی داهاتوودا په‌رله‌مانی عێراق بڕیار له‌سه‌ر بوودجه‌ی ساڵی 2016 ئه‌دات، هه‌ندێک ده‌ڵین له‌م کاته‌دا هیچ شاندێک شه‌رعیه‌تی نیه.
چه‌ندین چار شاندی هه‌رێم چوونه‌ته به‌غدا و به‌ده‌ست به‌تاڵی هاتوونه‌ته‌وه، ئایا هه‌لومه‌رجی ئه‌م قۆناغه ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌رێم و به‌غدا به‌گه‌نه ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر پرسه‌کانی وه‌ک بوودجه و فرۆشتنی نه‌وت و هاریکاری له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش و بابه‌ته‌کانی که؟
له‌م دۆخه‌ی ئێستا کوردستان په‌رله‌مانێکی ئفلیجی هیه ئه‌گه‌ر له‌نێوان به‌غداو هه‌رێم کۆبونه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجامدارا ، ئه‌گه‌ری هه‌یه کورد له‌به‌رده‌م به‌غدا دانه‌واندن بکات و به‌غدا دۆخی ئاڵۆزی کورد وه‌ک لاوازیی ببینێت و مه‌رجی به‌سه‌ردا پسه‌پێنێت و کورد قبوڵی بکات.
بۆ گفتووگۆ کردن له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌گه‌رانه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج کردوه.
به‌ڕێز له‌تیف ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له‌ڕووی یاساییه‌وه له‌دوای 23ی مانگی هه‌شته‌وه تهماشیکهیت جۆرێک له‌نایاسایی پێوه‌دیاره به‌وپێیه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کۆتاییهاتوه و سه‌رۆکی په‌رله‌مان نێردراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه و په‌رله‌مان شکستی خواردوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌وپێیه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه له‌عێراق ئاسایییه شاندێک بچێت گفتووگۆلهگهڵ به‌غدا بکات، گرنگیش نیه کێ ده‌جێت به‌ڵام به‌مه‌رجێک نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بکات.
ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج کردوه
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.