Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: تورکیا و ئەگەرەکانی سیاسەتی دەرەوەیی


هەڵبژاردن تورکیا
هەڵبژاردن تورکیا

پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) لە هەڵبژاردنەکەی یەکی مانگی یازدەدا بووە خاوەنی زۆرترایەتی کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیا و ئەم سەرکەوتنەش بووە مایەی سەرسوڕمانێکی زۆری سیکیولار و لێبراڵەکان لە وڵاتەکەدا.

لە ئێستادا یەکێک لەو پرسیارانەی دەکرێن ئەوەیە ئایا ئەم سەرکەوتنەی ئاکەپە و جێگیربوونی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە پۆستەکەیدا چ مانایەکی هەیە بۆ سیاسەتە دەرەوەییەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بە تایبەتیش بۆ ڕەوشی سوریا.

لەگەڵ ئەوەشدا وەک شیکەرەوە دەڵێن هێشتا زووە بتوانرێت ئاڕاستەی سیاسەتە دەرەوەییەکانی ئاکەپە دیاری بکرێن کە جارێکی تریش دەبێتەوە فەرمانڕەوای تورکیا بەڵام چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکی بنچینەیی ناکەن لە سیاسەتی دەرەوەیی ئانکەرەدا، لەو ڕوانگەیەوەی ئاکەپە دەنگێکی ئێجگار زۆری هێناوە لە هەڵبژاردنەکەدا و پشتیوانییەکی تۆکمەی زۆرینەی دەنگدەرانی تورکیای هەیە.

بەڵام هەندێکیش لەوبڕوایەدان ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە دەستی ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرەک وەزیری تورکیا واڵا دەکات بۆ مانۆڕ کردنی سیاسەتەکانی لە بەرامبەر سوریا و هەروەها وڵاتی میسریش.

میوانی بەرنامە:

دکتۆر سەردار عەزیز، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان.

دەنگەکانی ئاکەپە لە هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی یەکشەممەدا زیادیان کرد بە بەروارد لەگەڵ هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی 7 ی مانگی شەشی 2015 دا و توندوتیژییەکان و باری ئابووری و ناجێگیرییە سیاسیەکانی ناو وڵاتەکە نەبوونە مایەی کەمبوونەوەی دەنگەکانی ئاکەپە کە 13 ساڵە هەر تەنها خۆی فەرمانڕەوای کۆماری تورکیایە.

هەڵوێستە نەگۆڕەکانی ئەردۆغان لەسەر سوریا هێشتاش هۆکاری جیاوازییەکی قوڵی نێوان لایەنە سیاسیەکانی تورکیان.

ئەردۆغان زمانێکی وشکی هەیە لە لێدوانەکانیدا بەرامبەر ڕۆژئاوا و وەک شیکەرەوە لە ناو وڵاتەکەدا ئاماژەی پێدەکەن پێناچێت ئەو تۆنی دەنگەش گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

ئایا ئەردۆغان و ئاکەپە دەتوانن بەردەوام بن لەو سیاسەتانەیاندا؟

تورکیا ڕۆڵی هه‌یه‌ له سیاسه‌ته‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، ئایا له‌ چوار ساڵی داهاتوودا ده‌توانێت بڕیارده‌ر بێت له‌ هه‌ڵکشان و داکشانه‌کانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا؟
پێگه‌ی تورکیا له‌ ناوچه‌که‌دا چۆن ده‌بێت؟ ئایا پێکدادانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌گاته‌ چ ئاستێک؟
ئایا تورکیا ده‌توانێت قه‌یرانی سوریا یه‌کلا بکاته‌وه‌؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش لە دەقی بەرنامەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) یە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:24:48 0:00

XS
SM
MD
LG