Accessibility links

هیوا گوڵ مەحەمەدی: هەدەپە مۆدێلێکی نوێە بۆ تورکیا، باکوری کوردستان، گەلی کورد و رۆژهەڵاتی ناوەراست


Hiwa Golmohamdi هیوا گول مه‌حه‌مه‌دی
Hiwa Golmohamdi هیوا گول مه‌حه‌مه‌دی

تورکیا کەمتر لە 6 مانگ چووە هەڵبژاردنێکی ترەوە و ئەم جارەش هەدەپە وەکو نوێنەری هەرە زۆرینەی کورد لە باکور و بەشێکی تورکیاش دا بە هیوای جێگیرکردنەوەی خۆێە لە پەرلەمانی تورکیادا. ئاخۆ بوونی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیادا چ گرنگیەکی هەیە بۆ کورد لە باکوری کوردستان؟

هیوا گوڵ مەحەمەدی رۆژنامە نووس و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بێگومان هەدەپە ئێستا وەکو مۆدێلێکی نویە هەم بۆ تورکیا، هەم بۆ باکۆری کوردستان وە هەم بۆ گەلی کورد و رۆژهەڵاتی ناوەراست، چوونکە ئەو مۆدێلەی هەدەپە دەیەوی پێشی بخات وە یاخود پێشی خستووە، هەتاکو ئێستا توانیۆیەتی ئاستی دەنگەکانی لە بەربەندی 10% لە تورکیادا دەرباز بکات، ئەوەیە گرنگی بە هەموو کۆمەڵگا ئەدات لە تورکیادا، بە هەموو نەتەوەکانی دیکە دەدات لە تورکیادا وە بوەتە میکانیزمێک بۆ چەسپاندنی دیمۆکراسیەکی راستەقینە لە تورکیادا.

کاک هیوا هەر وەها دەڵێت ئەو مەترسیانە کە کۆمەڵگای نێۆنەتەوەیی لێ دەترسن کە تورکیا ببێتە خاوەن دیکتاتۆرێکی موتلەق، هەدەپە توانێوەیەتی بەو مۆدێلە نوێە کە پێشی خستووە بەر بەمە بگرێ.

کاک هیوا دەشڵێت لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوو بەرە هەیە، کە یەک کلاسیکە و نایەوێ هیچ پەیوەندیەکی بە هەدەپە و باکوری کوردستانەوە هەبێ و بەرەیەکی تر کە بەرەیەکی نوێە، بەرەیەکی هاوو چەرخە، بەرەیەک کە لە واقعی ناوەراست تێگەیشتووە وە بە هیوایەکی زۆرەوە چاوو لە باکوری کوردستان و چاوو لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:49 0:00

XS
SM
MD
LG