وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتیوانی زیاد دەکات بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا و بەڵێنی نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار یارمەتی نوێ دەدات.
جێگری وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن ئەم هاوکارییە نوێیەی لە ڕۆژی شەممە لە میانەی کۆنفرانسی ئاسایشی ماناما لە بەحرەین ڕاگەیاند.
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت لە ساڵی 2012 وە هەتا ئێستا بەم بەڵێنە نوێیەوە هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا گەیشتۆتە بڕی 500 ملیۆن دۆلار، و هەروەها پشتیوانیش دەکات لە ئەنجومەنی خۆجێی، چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی، خزمەت گوزاری تەنگەتاوی و پێداویستەکانی تری مەدەنی لەناو سوریا.