عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆک کۆماری وڵات به فه‌رمی ڕێکه‌وتنی ناو‌کی ئیران و وڵاته زڵ هێزه‌کان په‌سند ده‌کات. خامنه‌یی له ئه‌و نامه‌یه‌دا ده‌نووسێت که ڕێکه‌وتنه‌که نوکته گه‌لێکی تاریکی زۆری تێدایه و چوارچێوه‌که‌شی بێ که‌م و کووڕی نیه و چاودێری زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێکه‌وتنه به زیانی ئێران و داهاتووه‌که‌ی ته‌واو نه‌بێت.
خامنه‌یی هه‌روه‌ها پابه‌ندی ئێران به ئه‌م ڕێکه‌وتنه به پاراستنی نۆ مه‌رجه‌وه گرێده‌دات. ئه‌و ده‌ڵێت ژێرپێنانی هه‌رکام له ئه‌م نۆ مه‌رجه ده‌بێته هۆی ئه‌وه ئێران چی دیکه به ڕێکه‌وتنه‌که پابه‌ند نه‌بێت، یه‌ک له ئه‌وانه ئه‌وه‌یه که وڵاتانی ئورووپایی بۆیان نیه هیچ گه‌مارۆیه‌کی تر له هه‌شت ساڵی داهاتوودا بخه‌نه سه‌ر ئێران ته‌نانه‌ت ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی به تاوانی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ یان پشتگیری ئێران له تێروریزم داده‌نرێت.
به‌ڕێز یاسر گوڵی، ڕۆژنامه‌وانی ناوه‌ندی "نۆچه و شرۆڤه‌ی ڕۆژ" له ئاڵمان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که ئێڕان جێی متمانه نیه و جیهانیش ئه‌وه ده‌زانێت و دوورنیه که ڕێکه‌وتنه‌که بخاته ژێر پێ.