وه‌ندی شێرمه‌ن، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری سیاسی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه له هه‌مبه‌ر هه‌ل و مه‌رجی سوریا له گه‌ڵ ئێران وتووێژ بکات و چاوه‌ڕوان ده‌کات که باسی سوریا بێت به به‌شێک له ئاخاڤتنی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر دوو لایه‌ن له داهاتووی نزیک دا.
پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م وتووێژه سه‌ربگرێت به پێی ئه‌و هێله سووره که دوو لایه‌نه‌که هه‌یانه و تایبه‌تمه‌ندی ئایدۆلۆژی کۆماری ئیسلامی ئێران ئایا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت گفتوگۆکه ده‌رئه‌نجامێکی بێت. ڕۆڵی نوێی ڕووسیا له سوریا چ کاریگه‌ری یه‌کی له سه‌ر ئه‌م وتووێژانه و ڕۆڵی گرنگی ئێران له سوریا داده‌نێت.
کاک ئازاد شه‌ریفی، چاڵاکی سیاسی دانیشتووی نۆڕوێژ، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که ئه‌مه‌ریکا و روژئاوا به گشتی ناتوانن بێ ڕچاو کردنی ڕۆڵی ئێران، قه‌یرانی سوریا به‌و شێوه که به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بپارێزن، چاره سه‌ر بکه‌ن.