رێبەرانی کۆنگریس گەیشتن بە رێکەوتنامەیەکی کاتی لەگەڵ کۆشکی سپی دا لەسەر پلانی خەرجکردنەکانی حکومەت کە شیانی خۆلادان هەیە لە پێیداگریەکی بەردەوامی تردا لە نێوان کۆشکی سپی و پارێزکارە توندرەوەکانی کۆماریەکان لەسەر بودجە .
رێکەوتنامەکە لە دەرئەنجامی وتو وێژی چەندین هەفتەیە بە رێبەرایەتی ووتە بێژی ئەنجومەنی نوێنەران جان بوێنەر و رێبەری زۆرینەکانی سینات میتچ مەککۆنیڵ ، رێبەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بە رێبەرایەتی کۆماریەکان و سینات، لەگەڵ رێبەری ئەنجومەنی نوێنەرانی دیموکراتەکان نانسی پیلۆسی و سەرۆکی دیمۆکراتەکانی سینات هاری ریید.
پلانەکە دابینی دارایی بۆ حکومەتی فیدراڵ دەکات و درێژکردنەوەی بنمیچەکانی قەرزی حکومەت وە یاخود دەسەڵاتی قەرزکردن تا ساڵی 2017 واتە دوو مانگ پاش بەسەر چووی سەرۆکایەتی سەرۆک ئوباما.