کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت داعش 3 کەسی سیڤیلی بە پایەکانی شوێنەواری مێژوویی شاری تەدمور بەسـتووتەوە لە پارێزگای حومس و پاشان بە بۆمب پایەکانیان پـێوە تەقاندوونەتەوە.
کۆمەڵەکە و هەروەها چالاکوانێـک بە ناوی نەسیر ئەلسائر بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پـرێسـیان گوتووە پاش نیوەڕۆی دووشەممە داعش ئەم کوشـتنکاریـیەی ئەنجامداوە، بەڵام هێشـتا نازانن قوربانیـیەکان کێن و لەسەر چی بەو شێوەیە کوشتوویانن.
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری کە بنکەکەی لە بەریتانیایە و پەیوەندی بە تۆڕێـکی گەورە و فراوانی لە چالاکوانان لە ناو سوریا هەیە، دەڵێت داعش لەم چەند مانگەی ڕابردوو کەوتووەتە داهێنانی نوێ بۆ کوشتنی خەڵکی بە شێوەی دڕندانە، ئەمەش بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ترساندن و تۆقاندنی خەڵکی.
چەند ڕۆژێـکیش لەمەوبەر کەسێـکی سەر بە حکومەتی سوریایان زۆر بە دڕندانە کوشتووە، ئەویش بە زیندوویی کردویانە بە ژێر تانکەوە.