Accessibility links

هانا شوان: ئاگادار کراێنەوە کە راگەیاندنەکان نابێ لە بە خاکسپاردنەکەی سنور دا ئامادە بن


hana shwan
hana shwan

دیارە زۆر کەسان نەک هەر لە خواحافیزی حەز ناکەن بگرە تا بگاتە ماڵئاوای یەکجاری.

سنور ئەو کچەی کە لە پارکی داێک کوژرا ئەمرۆ دووشەممە لە سلێمانی بە خاکسپێردرا، بەڵام لەو وێنانەی کە بڵاو بۆنەتەوە ژمارەیەک کەم لە بە خاکسپارنەکەدا بەشداریان کردوون.

رۆژنامەوان هانا شوان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەمرۆ بە خاکسپاردنەکە وا بریار بوو ساعەت 11 بێت و بە پێی یاسای بە خاکسپاردن لە عێراقدا ئەبێ کەسی یەکمی مردووەکە تەرمەکە وەربگرێت، بەڵام ئێمە سەردانی کەسی یەکمی سنورمان کرد، ئەوان ووتیان ئێمە ئەو تەرمەمان ناوێتەوە، بۆیە ئێمە یەکسەر خەریکی ئەوە بوین رێگاێ ئەوەمان پێی بدرێت چۆن ئەو تەرمە بە شێوەیەکی شایستە وەکو هەر مردوویەکی بنێژێن. هانا خانم هەر وەها دەڵێت ئاسایش و ئەمنییەتی شارەکە وایان بریار دا کە ئەبێ بە زووترین کات بنێژرێ لەبەر بارودۆخی ئەمنی شارەکە. هانا خانم دەشڵێت لە چاو شاری سلێمانی و لە چاو گەورەیی کێشەکە، ئەڵبەتە نەک هەر شاری سلێمانی بەڵکۆ شارەکانی تری هەرێمی کوردستان ئەبوایە هەموویان لەو بە خاکسپاردنە بەشداریان بکردبایە و دەشڵێت پێشتر ئاگادار کراێنەوە کە نابێت راگەیاندنەکان وە نابێت کەناڵەکانی راگەیاندن ئامادی رێورەسمەکە بن، بۆ ئەوەی نبێتە مەسەلەیەکی راگەیاندن و کۆمەڵێک موزایەداتی پێیەوە نەکرێ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:38 0:00

XS
SM
MD
LG