لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و بەرپرسانی حکومەی، ڕێکخراوی ستۆپ بۆ نەهێشتنی گەندەڵی بە هاوکاری ڕێکخراوی نێدی ئەمەریکایی کۆنفرانسێکی تایبەتی بە پرسی گەندەڵی ڕێکخست.
ئەم ڕێکخراوە یەکەم ڕاپۆرتی وەرزی ئەمساڵیشی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا پشت بەو زانیاریانە بەستراوە کە لە ماوەی ڕابوردوو لە ڕاپۆرتە میدیاییەکاندا بڵاو کراونەتەوە.
فەرمان ڕەشاد بەرپرسی ڕێکخراوی ستۆپ بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت لە کاتێکدا کە لە هەرێمی کوردستان چەندین دۆسێی گەندەڵی هەیە و دەکرێ بەدواداچوونی لەسەر بکرێت بەڵام لە کۆی ئەو 4 هەزار زیندانییەی لە هەرێمدا هەیە تەنها 26 کەس لەوانە بەهۆی گەندەڵییەوە لە زینداندان.
دەقی وتووێژەکە.