Accessibility links

چارەنوسى عەرەبە سوننەکانی لەلایەن حەشدی شەعبییەو دەستگری دەکرێن


.
.

چەكدارەكانى حەشدى شەعبى لەقەزاى خورماتوو 230 كەسیان بەبێ‌ بڕیارى دادوەر دەستگیركردووە ، كە 130 كەسیان ئازاد كردووە و تەرمى 3 لە دەستگیركراوەكانیش دۆزراونتەوە و چارەنوسى 42 دەستگیركراویش دیار نییە.

كەریم شكور بەرپرسى بازنەى حەمرینى یەكێتى، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ئێوارەى ڕۆژى 22ى ئەم مانگە ئۆتۆمبێلێكى بۆمب رێژكراو كە كەسێكى خۆكوژى تێدا بووە خۆى بەژمارەیەک هاوڵاتى شیعە مەزهەبدا تەقاندووەتەوە ، بۆیە حەشدى شەعبى لەگەرەكى عەسكەرى خەڵكێكى زۆریان دەستگیر كرد."

بەپێى گوتەکانی مەلا كەریم ، دەستگیركراوەكان زۆربەیان عەرەبى سوننەن و تەنها چەند كوردێكیان تێدا بووە كە ئازاد كراون.

لاى خۆیەوە عەبدوڵا بۆر فەرماندەى میحوەرى خورماتووى هێزى پێشمەرگە، ئاماژەى بەوەكرد هێزێكى زۆرى كوردى لەدەوروبەرى خورماتوو جێگیركراون ، بەڵام ناو قەزاى خورماتوو پێویستى بەهێزى زیاترى پۆلیس و ئاسایش هەیە بۆ كۆنترۆڵ كردنى دۆخەكە.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەدا ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:49 0:00

XS
SM
MD
LG