Accessibility links

هەڵمەتی هەڵبژاردن لە تورکیا توند دەبێت


تورکیا لە 1 ی مانگی 11 دا هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام دەدات پاش ئەوەی پارتە ڕکابەرەکان لە پاش هەڵبژاردنەکەی مانگی 6 نەیانتوانی هاوپەیمانی دروست بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەت.

لە ناوچەکانی سەرانسەری شاری ئەستەنبوڵدا، لایەنە ڕکابەرەکان دەستیانکردووە بە هەڵمەتی خۆیان بۆ ڕاکێشانی ئەو دەنگدەرانەی هێشتا بڕیاریان نەداوە دەنگ بە چ لایەنێک بدەن.

سەرودە لەشکریەکان لە بڵندگۆکانەوە لێدەدرێن و لە لایەکی تریشەوە گۆرانیە فولکلۆریە کوردیەکان لێدەدرێن و خەڵکی خۆبەخش بەیاننامەکان بڵاو دەکەنەوە.

بۆ دووهەم جارە لە ماوەی شەش مانگی ڕابوردوودا لە تورکیا هەڵبژاردن دەکرێت و هەرواش دێ و هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن توندتر دەبن.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەدا ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:27 0:00

XS
SM
MD
LG